bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Matthew 7
Matthew 7
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 6
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 8 →
1
“حوكم مه‌ده‌ن تاكو حوكم نه‌درێن.
2
چونكه به‌و حوكمه‌ی ده‌یده‌ن حوكم ده‌درێنه‌وه، به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه.
3
بۆچی پووشی نێو چاوی براكه‌ت ده‌بینیت، به‌ڵام سه‌رنجی كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ناده‌یت؟
4
یان، چۆن به براكه‌ت ده‌ڵێی: با پووشه‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنم، كه‌چی كاریته له‌نێو چاوی خۆتدایه؟
5
ئه‌ی ڕووپاما، یه‌كه‌مجار كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ده‌ربهێنه، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشی نێو چاوی براكه‌ت!
6
پارسا مه‌ده‌نه سه‌گ، مرواریشتان فڕێ مه‌ده‌نه به‌رده‌می به‌راز، نه‌وه‌ک پێشێلیان بكه‌ن و ڕوو وه‌رگێڕن و پارچه پارچه‌تان بكه‌ن.
7
داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێت. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه. له‌ده‌رگابده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه.
8
چونكه هه‌ر كه‌سێک داوا بكات، وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت، ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌ده‌رگابدات، لێی ده‌كرێته‌وه.
9
ئه‌گینا كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی داوای نانی لێبكات، به‌ردی ده‌داتێ؟
10
یان داوای ماسیی لێبكات، ماری ده‌داتێ؟
11
جا كه ئێوه‌ی به‌دكار ده‌زانن دیاریی باش به ڕۆڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا باوكتان كه له ئاسماناندایه چه‌ند شتی باشتر ده‌داته ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن!
12
كه‌واته له هه‌ر شتێك‌دا ئاوا بۆ خه‌ڵک بكه‌ن كه ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه ئه‌مه‌یه ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران.
13
له ده‌رگای ته‌سک بڕۆنه ژووره‌وه، چونكه ده‌رگایه‌كی به‌رین و ڕێگایه‌كی پانه ئه‌وه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات، زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیدا ده‌چنه ژووره‌وه.
14
چه‌ند ته‌سكه ده‌رگا و ته‌نگه ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و ژیان ده‌بات، كه‌م كه‌سیش ده‌یدۆزێته‌وه.
15
ئاگادار بن له پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه له پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه گورگی دڕنده‌ن!
16
به به‌رهه‌میان ده‌یانناسن. ئایا ترێ له دڕک ده‌ڕنن؟ یان هه‌نجیر له چقڵ؟
17
به‌م شێوه‌یه هه‌ر دره‌ختێكی باش به‌رهه‌می باش دروست ده‌كات، دره‌ختی خراپیش به‌رهه‌می خراپ دروست ده‌كات.
18
دره‌ختی چاک ناتوانێت به‌رهه‌می خراپ دروست بكات و دره‌ختی خراپیش ناتوانێت به‌رهه‌می باش دروست بكات.
19
هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات ده‌بڕدرێته‌وه و فڕێ ده‌درێته نێو ئاگر.
20
كه‌واته به به‌رهه‌میان ده‌یانناسن.
21
نه‌ک هه‌ر كه‌سێک پێم بڵێت: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار! ده‌چێته نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به خواستی باوكم ده‌كات كه له ئاسماناندایه.
22
زۆر كه‌س له‌و ڕۆژه‌دا پێم ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار، ئایا به ناوی تۆوه پێشبینیمان نه‌كرد؟ به ناوی تۆوه ڕووحی گڵاومان ده‌رنه‌كرد؟ به ناوی تۆوه په‌رجوی زۆرمان نه‌كرد؟
23
ئینجا منیش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم: هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه. لێم دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌ی خراپه‌كاران!
24
جا هه‌ر كه‌سێک گوێی له‌م وتانه‌م بێت و په‌یڕه‌وی بكات، وه‌ک پیاوێكی دانا وایه كه خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نابێت.
25
باران باری و لافاو هه‌ستا و ڕه‌شه‌با هه‌ڵیكرد و له‌و خانووه‌ی دا، به‌ڵام نه‌ڕووخا، چونكه له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نرابوو.
26
هه‌ر كه‌سێكیش گوێی له‌م وتانه‌م بێت و په‌یڕه‌وی نه‌كات، وه‌ک پیاوێكی نه‌زان وایه خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لم بنیاد نابێت.
27
باران باری و لافاو هه‌ستا و ڕه‌شه‌با هه‌ڵیكرد و له‌و خانووه‌ی دا و ڕووخا، ڕووخانه‌كه‌شی مه‌زن بوو”.
28
كاتێ ئیشۆع ئه‌م فه‌رموودانه‌ی ته‌واو كرد، كۆمه‌ڵانه‌كه له فێركردنه‌كه‌ی سه‌رسام بوون،
29
چونكه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێک فێری ده‌كردن، نه‌ک وه‌كو ته‌وراتزانان.
← Chapter 6
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 8 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28