bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Matthew 17
Matthew 17
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 16
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 18 →
1
دوای شه‌ش ڕۆژ ئیشۆع په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی برای یاقووی برد و به ته‌نیا بۆ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز.
2
له‌پێشیان شێوه‌ی گۆڕا، ڕووی وه‌ک خۆر دره‌وشایه‌وه و جله‌كانی وه‌ک ڕووناكی سپی هه‌ڵگه‌ڕان.
3
مووشێ و ئیلییایان بۆ ده‌ركه‌وت و قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرد.
4
ئینجا په‌تڕۆس به ئیشۆعی وت: “په‌ره‌ردگار، پێمان باشه لێره بین! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ لێره سێ كه‌پرتان بۆ هه‌ڵده‌دین، یه‌كێک بۆ تۆ و یه‌كێک بۆ مووشێ و یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”.
5
كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به سێبه‌ریان و ده‌نگێک له هه‌وره‌كه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!”
6
كاتێ قوتابییه‌كان گوێیان لێ‌بوو، به‌ده‌مدا كه‌وتن، زۆر ترسان.
7
ئیشۆعیش هات، ده‌ستی لێدان و فه‌رمووی: “هه‌ستن، مه‌ترسن!”
8
ئینجا چاویان هه‌ڵبڕی، له ئیشۆع زیاتر كه‌سیان نه‌بینی.
9
كه له چیاكه ده‌هاتنه خواره‌وه، ئیشۆع ڕایسپاردن و فه‌رمووی: “ئه‌مه‌ی بینیتان به كه‌سی مه‌ڵێن، تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه”.
10
قوتابییه‌كانی لێیان پرسی و وتیان: “ئه‌ی بۆچی ته‌وراتزانه‌كان ده‌ڵێن ده‌بێت یه‌كه‌مجار ئیلییا بێت؟”
11
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “یه‌كه‌مجار ئیلییا دێت و هه‌موو شتێک ڕێک ده‌خاته‌وه.
12
به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئیلییا هات و نه‌یانناسی، چی‌یان ویست پێیان كرد. هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به ده‌ستیانه‌وه ئازار ده‌چێژێت”.
13
ئه‌وسا قوتابییه‌كان تێگه‌یشتن كه باسی یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاری بۆ كردن.
14
كاتێ گه‌یشتنه لای كۆمه‌ڵه‌كه، پیاوێک هات و له‌به‌رده‌می چۆكی دادا و
15
وتی: “گه‌وره‌م، به‌زه‌ییت به كوڕه‌كه‌مدا بێته‌وه، په‌ركه‌می هه‌یه و ئازارێكی زۆر ده‌چێژێت. زۆر جار ده‌كه‌وێته نێو ئاگر و زۆر جاریش نێو ئاوه‌وه.
16
هێنامه لای قوتابییه‌كانت، به‌ڵام نه‌یانتوانی چاكی بكه‌نه‌وه”.
17
جا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه ئێره بۆ لام!”.
18
ئیشۆعیش لێی ڕاخوڕی و شه‌یتانه‌كه لێی هاته ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌وه كوڕه‌كه چاكبووه‌وه.
19
پاشان قوتابییه‌كان به ته‌نیا هاتنه لای ئیشۆع و وتیان: “بۆچی ئێمه نه‌مانتوانی ده‌ریبكه‌ین؟”
20
ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر بێ باوه‌ڕیتان. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ک باوه‌ڕتان هه‌بێ، به‌م كێوه ده‌ڵێن لێره بڕۆ بۆ ئه‌وێ، ده‌ڕوات و شتێک بۆتان ئه‌سته‌م نابێت.
21
به‌ڵام ئه‌م جۆره ده‌رناچێت، به نوێژ و ڕۆژوو نه‌بێت”.
22
كاتێ له گلیلا‌دا بوون، ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت و
23
ده‌یكوژن، له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. ئه‌وانیش زۆر دڵگران بوون.
24
كاتێ هاتنه كپه‌ڕناخوم، باجگرانی دوو درهه‌مه‌كه هاتنه لای په‌تڕۆس و وتیان: “ئه‌رێ ڕابیتان دوو درهه‌مه‌كه نادات؟”
25
وتی: “به‌ڵێ”. كاتێ په‌تڕۆس هاته ماڵه‌وه، ئیشۆع پێشی كه‌وت و فه‌رمووی: “ڕات چییه شیمعون؟ پاشایانی زه‌وی باج و سه‌رانه له كێ وه‌رده‌گرن؟ له ڕۆڵه‌كانی خۆیان یان بیانی؟”
26
په‌تڕۆس پێی وت: “له بیانی”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “كه‌واته ڕۆڵه‌كان ئازادن.
27
به‌ڵام تاكو بۆیان نه‌بینه كۆسپ، بڕۆ ده‌ریاكه و قولابێک هه‌ڵده، یه‌كه‌م ماسی ده‌رده‌چێت بیگره، كه ده‌می ده‌كه‌یته‌وه، ستاتیرێک ده‌بینیته‌وه، بیبه و له جیاتی خۆم و خۆت بیانده‌رێ”.
← Chapter 16
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 18 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28