bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Revelation 1
Revelation 1
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 2 →
1
ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیح كه خودا پێیداوه، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن به به‌نده‌كانی پیشان بدات و ده‌ریخست كه به فریشته‌كه‌ی خۆی بۆ یوخه‌ننه‌نی به‌نده‌ی خۆی نارد،
2
ئه‌وه‌ی گه‌واهیی دا بۆ وشه‌ی خودا و بۆ گه‌واهیی ئیشۆعی مه‌سیح هه‌رچییه‌كی بینی.
3
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌م پێشبینییه ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌یبیستن، ئه‌وه‌ی تیایدا نووسراوه ده‌یپارێزن، چونكه كاته‌كه نزیكه.
4
یوخه‌ننه‌ن، بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی ئاسیا: به‌خشش و ئاشتی بۆ ئێوه، له‌وه‌ی هه‌یه و هه‌بووه و دێت، و له‌و حه‌وت ڕووحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان،
5
هه‌روه‌ها له ئیشۆعی مه‌سیحیش كه گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاسته، نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه، و سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشده‌وێ و به خوێنی خۆی ئێمه‌ی شوشته‌وه له گوناهه‌كانمان و
6
ئێمه‌ی كرده پاشا و كاهین بۆ خودای باوكی، شكۆ و ده‌سه‌ڵات تا جاویدانی بۆ ئه‌وه! ئامین.
7
ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و هه‌موو چاوێک ده‌یبینێت، ئه‌وانه‌ش كه ڕمیان لێیداوه، هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. به‌ڵێ، ئامین.
8
په‌روه‌ردگار كه هه‌یه ده‌فه‌رمووێ: “منم ئهلف و یێ، یه‌كه‌مین و پایان” ئه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌بووه و دێت، كه توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی هه‌یه.
9
من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له ته‌نگانه و له پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له دوورگه‌یه‌ک بووم به په‌تامون ناوده‌برا.
10
له ڕۆژی په‌روه‌ردگار له ڕووح‌دا بووم، له پشتمه‌وه گوێم له ده‌نگێكی مه‌زن بوو، وه‌ک ده‌نگی كه‌ڕه‌نا،
11
فه‌رمووی: “منم ئهلف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له په‌رتووكێک بینووسه‌وه و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.
12
ئاوڕم دایه‌وه تاكو ئه‌و ده‌نگه ببینم كه له‌گه‌ڵم ده‌دووا، كاتێ ئاوڕم دایه‌وه حه‌وت چرادانی زێڕینم بینی،
13
له‌ناوه‌ڕاستی چرادانه‌كاندا یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مر‌ۆڤم بینی، جلێكی ئاودامانی له‌به‌ردا بوو، پشتێنێكی زێڕینی له‌لای سنگی به‌ستبوو،
14
سه‌ر و قژی سپی وه‌ک خوری و وه‌ک به‌فر سپی بوون و چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگر بوون.
15
پێیه‌كانی وه‌ک مسێكی خاوێن كه له كووره پوخته كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر بوو،
16
حه‌وت هه‌ساره‌ی له ده‌سته‌ڕاستی بوو، شمشێرێكی تیژی دوو ده‌میش له ده‌میه‌وه ده‌رده‌چوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو كه به‌وپه‌ڕی تینی ده‌دره‌وشێته‌وه.
17
كاتێ بینیم وه‌ک مردوو له‌به‌رپێی كه‌وتم، ده‌ستی ڕاستی خسته سه‌رم و فه‌رمووی: “مه‌ترسه، منم یه‌كه‌مین و پایان،
18
زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێ‌بن و مه‌رگم پێیه.
19
ئه‌مانه‌ی ده‌یبینت بینووسه‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌ی پاش ئه‌مه‌ش ده‌بێت.
20
نهێنی ئه‌و حه‌وت هه‌ساره‌یه‌ی له ده‌ستی ڕاستم بینیت و حه‌وت چرادانه زێڕینه‌كه ئه‌مه‌یه: حه‌وت هه‌ساره‌كه فریشته‌ی حه‌وت وارگه‌كانن و حه‌وت چرادانه‌كه‌ش حه‌وت وارگه‌كه‌ن”.
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 2 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22