bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Revelation 17
Revelation 17
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 16
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 18 →
1
ئینجا یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێ‌بوو پێی وتم: “وه‌ره با سزای داوێنپیسه مه‌زنه‌كه‌ت پیشان بده‌م كه له‌سه‌ر ئاوه زۆره‌كان دانیشتووه.
2
ئه‌وه‌ی پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵ كردووه، دانیشتووانی زه‌وی به مه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی سه‌رخۆش بوون”.
3
ئه‌ویش له ڕووح‌دا بردمییه چۆڵه‌وانیه‌ک، بینیم ژنێک له‌سه‌ر دڕنده‌یه‌كی قرمزی دانیشتووه كه به ناوی كفر داپۆشرابوو، حه‌وت سه‌ر و ده قۆچی هه‌بوو.
4
ژنه‌كه به ئه‌رخه‌وانی و قرمزی پۆشرا بوو، به زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابووه‌وه، جامێكی زێڕینی به‌ده‌سته‌وه بوو، پڕ له قێز و گڵاویی داوێنپیسییه‌كه‌ی.
5
له‌سه‌ر نێوچه‌وانیشی ناوێک نووسرابوو: “نهێنیه‌ک. باڤلی مه‌زن، دایكی داوێنپیسان و قێزه‌وه‌نانی زه‌وی”.
6
هه‌روه‌ها بینیم كه ژنه‌كه به خوێنی پارسا‌كان و خوێنی شه‌هیدانی ئیشۆع سه‌رخۆش ببوو. به بینینی زۆر سه‌رسام بووم!
7
فریشته‌كه پێی وتم: “بۆچی سه‌رسام بوویت؟ نهێنی ژنه‌كه و ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌ڵیگرتووه پێت ده‌ڵێم، كه حه‌وت سه‌ر و ده قۆچی هه‌یه:
8
ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه و ئێستا نییه، خه‌ریكه له دۆڵی بێ‌بن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ناویان له سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه، سه‌رسامیان ده‌كات كه ده‌بینن دڕنده‌كه هه‌بووه و ئێستا نییه كه دێته‌وه‌ش.
9
ئه‌مه‌یه هزری دانا! حه‌وت سه‌ره‌كه: حه‌وت چیان كه ژنه‌كه له‌سه‌ریان دانیشتووه،
10
حه‌وت پاشاكه‌ش: پێنجیان كه‌وتن و یه‌كێكیان هه‌یه و ئه‌وی دیكه هێشتا نه‌هاتووه. كاتێكیش دێت پێویسته كه‌مێک بمێنێته‌وه.
11
ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌بووه و ئێستا نییه هه‌شته‌مینه، به‌ڵام له حه‌وته‌كه‌یه و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات.
12
ئه‌و ده قۆچه‌ی بینیت ده پاشان، هێشتا پاشایه‌تییان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاژێر له‌گه‌ڵ دڕنده‌كه وه‌كو پاشا ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن.
13
ئه‌وانه یه‌ک مه‌به‌ستیان هه‌یه، هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌نه دڕنده‌كه.
14
ئه‌وانه له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه و پاشای پاشایانه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده و باوه‌ڕدارن”.
15
ئینجا پێی وتم: “ئه‌و ئاوانه‌ی بینیت، كه داوێنپیسه‌كه له‌وێ دانیشتووه، گه‌ل و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه و زمانن.
16
ده قۆچه‌كه و دڕنده‌كه‌ی كه‌وا بینیت، ئه‌وانه ڕق له داوێنپیسه‌كه هه‌ڵده‌گرن، وێران و ڕووتی ده‌كه‌نه‌وه، گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن و به ئاگر ده‌یسووتێنن.
17
چونكه خودا خستووه‌ته دڵیان به مه‌به‌ستی بكه‌ن و ڕێک بكه‌ون، ده‌سه‌ڵاتیان بده‌نه دڕنده‌كه، تاكو وشه‌كانی خودا بێته دی.
18
ئه‌و ژنه‌ی بینیشت، ئه‌و شاره مه‌زنه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پاشاكانی زه‌ویدا هه‌یه”.
← Chapter 16
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 18 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22