bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Revelation 5
Revelation 5
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 4
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 6 →
1
له‌لای ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌وه سیپاره‌یه‌كه‌م بینی له به‌ر و له پشته‌وه نووسرا بوو، به حه‌وت مۆریش مۆر كرابوو.
2
فریشته‌یه‌كی به‌هێزم بینی به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری ده‌كرد: “كێ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه سیپاره‌كه بكاته‌وه و مۆره‌كانی بشكێنێت؟”
3
كه‌س نه‌بوو، نه له ئاسمان و نه له‌سه‌ر زه‌وی و نه له ژێر زه‌وی بتوانێت سیپاره‌كه بكاته‌وه یاخود ته‌ماشای بكات.
4
ده‌ستم به گریانێكی زۆر كرد، چونكه كه‌س شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو سیپاره‌كه بكاته‌وه یان ته‌ماشای بكات.
5
یه‌كێک له پیره‌كان پێی وتم: “مه‌گری، ئه‌وه‌تا ئه‌و شێره‌ی له هۆزی ئيهوودایه و له ڕه‌گی داویده سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، سیپاره‌كه ده‌كاته‌وه و حه‌وت مۆره‌كه‌ی ده‌شكێنێت”.
6
ئینجا له ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌دا، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، كاوڕێكم بینی ڕاوه‌ستابوو وه‌ک سه‌ربڕابێت، حه‌وت قۆچ و حه‌وت چاوی هه‌بوو، كه حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون.
7
هات و سیپاره‌كه‌ی له لای ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه وه‌رگرت.
8
كاتێ سیپاره‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار بوونه‌وه‌ره‌كه و بیست و چوار پیره‌كه كه‌وتنه به‌رده‌م كاوڕه‌كه، هه‌ریه‌كه‌یان ته‌میره و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێ‌بوو، ئه‌وه‌ش نوێژه‌كانی پارساكانه،
9
په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه، چونكه تۆ سه‌ربڕایت و به خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه، له هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
10
ئێمه‌شت كرده پاشا و كاهین بۆ خوداوه‌ندمان و حوكمڕانیی زه‌وی ده‌كه‌ین”.
11
ئینجا ته‌ماشام كرد و گوێم له ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له ده‌وری ته‌خته‌كه و بوونه‌وه‌ره‌كان و پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زار هه‌زار و ده هه‌زار ده هه‌زار ده‌بوو،
12
به ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یانووت: “كاوڕه سه‌ربڕاوه‌كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی توانا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و هێز و ڕێز و شكۆ و ستایشه!”
13
هه‌موو ئافریده‌یه‌كی ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و نێو ده‌ریاش، هه‌ر ئه‌وه‌ی تیایاندایه، بیستم ده‌یانووت: “ستایش و ڕێز و شكۆ و ده‌سه‌ڵات، بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و كاوڕه‌كه بێت، تاهه‌تایه!”
14
چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ش ده‌یانووت: “ئامین”. بیست و چوار پیره‌كانیش كه‌وتن و كڕنۆشیان برد بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه زیندووه.
← Chapter 4
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 6 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22