bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Revelation 21
Revelation 21
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 20
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 22 →
1
پاشان ئاسمانێكی نوێ و زه‌وییه‌كی نوێم بینی، چونكه ئاسمانی یه‌كه‌م و زه‌ویی یه‌كه‌م به‌سه‌رچوون، ئیتر ده‌ریاش نه‌ما.
2
من یوخه‌ننه‌ن، شاره پارسا‌كه‌ش، یروشلایمی نوێم بینی له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خوداوه ده‌هاته خواره‌وه، وه‌ک بووكێكی ڕازاوه بۆ زاواكه‌ی ئاماده‌كراو.
3
گوێم له ده‌نگێكی مه‌زن بوو له ئاسمانه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا نشینگه‌ی خودا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌وانیش ده‌بنه گه‌لی ئه‌و، خودا خۆی له‌گه‌ڵیاندایه و ده‌بێته خوداوه‌ندیان.
4
هه‌موو فرمێسكێكی چاویان ده‌سڕێته‌وه، ئیتر مه‌رگ نابێت، خه‌م و هاوار و ئازار نامێنن، چونكه شته‌كانی پێشوو به‌سه‌رچوون”.
5
دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێک نوێ دروست ده‌كه‌م!”. هه‌روه‌ها فه‌رمووێ: “بنووسه: چونكه ئه‌م وتانه ڕه‌وا و سه‌رڕاستن”.
6
پاشان پێی فه‌رمووم: “ئه‌وا هاته دی! منم ئهلف و یێ، سه‌ره‌تا و پایان. له كانیی ئاوی ژیان به‌خۆڕایی ده‌ده‌مه تینوو.
7
ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت، هه‌موو شتێک به میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه، ده‌بمه خوداوه‌ندی و ئه‌ویش ده‌بێته ڕۆڵه‌م.
8
به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له ده‌ریاچه‌ی به ئاگر و گۆگرد داگیرساوه كه مه‌رگی دووه‌مه”.
9
پاشان یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێیه كه به دوایین حه‌وت ده‌رده‌كه پڕكراون، له‌گه‌ڵم دوا، وتی: “وه‌ره بووكه‌كه‌ت پیشان ده‌ده‌م، ژنی كاوڕه‌كه”.
10
به ڕووح بردمی بۆ چیایه‌كی مه‌زن و به‌رز، شاره مه‌زنه‌كه، یروشلایمی پارسا‌ی پیشاندام، له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خودا ده‌هاته خواره‌وه.
11
شكۆی خودای هه‌بوو، دره‌وشانه‌وه‌ی وه‌ک گرانبه‌هاترین به‌رد، وه‌ک یه‌شب، ڕوون وه‌ک شووشه.
12
شوورایه‌كی مه‌زن و به‌رز و دوازده ده‌رگای هه‌بوو، له‌سه‌ر ده‌رگاكان دوازده فریشته هه‌بوون، ناوی دوازده هۆزه‌كه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسڕائیل له‌سه‌ر ده‌رگاكان نووسرابوون.
13
له خۆرهه‌ڵاته‌وه سێ ده‌رگا، له باكووره‌وه سێ ده‌رگا، له باشووره‌وه سێ ده‌رگا، له خۆرئاواوه سێ ده‌رگا بوون.
14
شوورای شاره‌كه دوازده بناغه‌ی هه‌بوو، دوازده ناو له سه‌ریان هه‌بوو، ناوی دوازده په‌یامبه‌ره‌كه‌ی كاوڕه‌كه.
15
ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌دووا دارێكی پێوانه‌ی زێڕینی پێ‌بوو، تاكو شاره‌كه و ده‌رگاكانی و شووراكه‌ی بپێوێت.
16
شاره‌كه به چوار گۆشه‌یی دانرابوو، درێژییه‌كه‌ی هێنده‌ی پانییه‌كه‌ی بوو. شاره‌كه‌ی به داره‌كه پێوا، دوازده هه‌زار ستادیا بوو، درێژی و پانی و به‌رزییه‌كه‌ی یه‌كسان بوون.
17
شووره‌كه‌شی پێوا، سه‌د و چل و چوار باڵ بوو به باڵی مرۆڤ كه فریشته‌كه به‌كاری ده‌هێنا.
18
بینای شووراكه له یه‌شب بوو، شاره‌كه‌ش له زێڕی ساف بوو، وه‌ک شووشه‌ی ساف.
19
بناغه‌كانی شوورای شاره‌كه به هه‌موو به‌ردێكی گرانبه‌ها ڕازابووه‌وه. بناغه‌ی یه‌كه‌م یه‌شب، دووه‌م یاقووتی شین، سێیه‌م عه‌قیقی سپی، چواره‌م زمروود،
20
پێنجه‌م شیلانه، شه‌شه‌م عه‌قیقی سوور، حه‌وته‌م زه‌به‌رجه‌د، هه‌شته‌م زمروودی سه‌وز، نۆیه‌م یاقووتی زه‌رد، ده‌یه‌م عه‌قیقی سه‌وز، یازده‌یه‌م یاقووتی زه‌عفه‌رانی، دوازده‌یه‌م جه‌مشت.
21
دوازده ده‌رگاكه‌ش دوازده مروارین، هه‌ر ده‌رگایه‌ک له یه‌ک ده‌نكه مرواری بوو. بازاڕی شاره‌كه له زێڕی ساف بوو وه‌ک شووشه‌ی ڕوون.
22
په‌رستگام تیایدا نه‌بینی، چونكه په‌روه‌ردگار خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه په‌رستگای ئه‌ون.
23
شاره‌كه‌ش پێویستی به خۆر و مانگ نییه به‌سه‌ریدا بدره‌وشێنه‌وه، چونكه شكۆی خودا ڕووناكی كردۆته‌وه و كاوڕه‌كه چرایه‌تی.
24
گه‌لی ڕزگاربووان به ڕووناكییه‌كه‌ی ڕێ ده‌كه‌ن، پاشاكانی زه‌وی شكۆی خۆیانی بۆ ده‌هێنن.
25
ده‌رگاكانی به ڕۆژ هه‌رگیز داناخرێن، چونكه له‌وێ شه‌و دانایه‌ت.
26
شكۆ و ڕێزی نه‌ته‌وه‌كانیشی بۆ ده‌هێنن.
27
هیچ شتێكی گڵاو ناچێته ناوی، نه‌ک ئه‌وانه‌ی قێزه‌وه‌نن و درۆزنن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه ناویان له سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌دا نووسراوه.
← Chapter 20
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 22 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22