bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Revelation 12
Revelation 12
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 11
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 13 →
1
نیشانه‌یه‌كی مه‌زنیش له ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ژنێک خۆری پۆشیبوو، مانگ له ژێر پێیدا و تاجێكی دوازده هه‌ساره‌یی له‌سه‌ر سه‌ری بوو،
2
سكی هه‌بوو، ئازاری هه‌بوو و له ژانی منداڵبوون هاواری ده‌كرد.
3
نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ش له ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ئه‌ژدیهایه‌كی مه‌زنی سوور، حه‌وت سه‌ر و ده قۆچی هه‌بوو، حه‌وت تاج له‌سه‌ر سهرهكان بوو.
4
كلكیشی سێیه‌كی ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ڕ‌اكێشا و فڕێیدانه سه‌ر زه‌وی، ئه‌ژدیهاكه له‌به‌رده‌م ژنه‌كه كه منداڵی ده‌بوو وه‌ستابوو، تاكو كه منداڵه‌كه بوو بیخوات.
5
ئیتر منداڵێكی نێرینه‌ی بوو، ئه‌وه‌ی له داهاتوو به گۆچانێكی ئاسنین شوانایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی بۆ لای خودا و ته‌خته‌كه‌ی ڕفێندرا.
6
ژنه‌كه‌ش به‌ره‌و چۆڵه‌وانی هه‌ڵات، له‌وێدا شوێنێكی هه‌یه له‌لایه‌ن خوداوه ئاماده كراوه، تاكو له‌وێ هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست ڕۆژ به‌خێو بكرێت.
7
له ئاسماندا بووه جه‌نگ، میخائێل و فریشته‌كانی دژی ئه‌ژدیهاكه هێرشیان برد، ئه‌ژدیهاكه و فریشته‌كانیشی هێرشیان برد،
8
به‌ڵام ئه‌ژدیهاكه به‌هێز نه‌بوو، شوێنیان له ئاسماندا نه‌ما.
9
ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه فڕێدرایه خواره‌وه، ماره دێرینه‌كه كه به ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه زه‌وی.
10
جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه، چونكه ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له براكانمان، كه شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه خواره‌وه.
11
ئه‌وان به خوێنی كاوڕه‌كه و به وشه‌ی گه‌واهییان به‌زاندییان، تا ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌رگیش ژیانی خۆیان خۆشنه‌ویست.
12
بۆیه ئه‌ی ئاسمانان و ئه‌وانه‌ی تیایدا نیشته‌جێن، دڵخۆش بن! به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ دانیشتوانی زه‌وی و ده‌ریا، چونكه ئیبلیس بۆتان دابه‌زیوه! تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه! چونكه ده‌زانێت كاتێكی كورتی هه‌یه”.
13
كاتێ ئه‌ژدیهاكه خۆی بینی فڕێدراوه‌ته زه‌وی، ژنه‌كه‌ی ڕاونا كه كوڕه‌كه‌ی لێ‌بوو.
14
ژنه‌كه دوو باڵی هه‌ڵۆ گه‌وره‌كه‌ی پێدرا تاكو بۆ چۆڵه‌وانی و شوێنی خۆی بفڕێت، له‌وێدا كاتێک و دوو كات و نیو دوور له ماره‌كه به‌خێو كرا.
15
ماره‌كه‌ش له ده‌میه‌وه ئاوێكی وه‌ک ڕووباری فڕێ‌دا بۆ دواوه‌ی ژنه‌كه، تاكو به ڕووبار هه‌ڵبگیردرێت.
16
زه‌وی یارمه‌تی ژنه‌كه‌ی دا، زه‌وی ده‌می كرده‌وه و ئه‌و ڕووباره‌ی قووت دا كه ئه‌ژدیهاكه له ده‌میه‌وه فڕێی‌دا.
17
ئه‌ژدیهاكه له ژنه‌كه تووڕه بوو، چوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌پارێزن و پابه‌ندن به گه‌واهییان بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.
← Chapter 11
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 13 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22