bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Revelation 13
Revelation 13
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 12
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 14 →
1
ئینجا له‌سه‌ر لمی ده‌ریا ڕاوه‌ستام. دڕنده‌یه‌كم بینی له ده‌ریاكه ده‌رده‌چوو، حه‌وت سه‌ر و ده قۆچی هه‌بوو، ده تاجیش له‌سه‌ر قۆچه‌كانی بوو، له‌سه‌ر سه‌ره‌كانیشی ناوی كفركردن هه‌بوو.
2
ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیم له پڵنگ ده‌چوو، پێی وه‌ک ورچ و ده‌می وه‌ک ده‌می شێر بوو. ئه‌ژدیهاكه‌ش توانا و ته‌ختی خۆی و ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی دایه دڕنده‌كه.
3
سه‌رێک له سه‌ره‌كانی دڕنده‌كه وه‌ک بۆ مه‌رگ سه‌ربڕابێت، برینه كوشنده‌كه‌شی ساڕ‌ێژ ببوو. هه‌موو زه‌ویش به سه‌رسامییه‌وه به‌دوای دڕنده‌كه كه‌وتن،
4
كڕنۆشیان بۆ ئه‌ژدیهاكه برد، چونكه ده‌سه‌ڵاتی به دڕنده‌كه‌ی دا، كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ش برد و وتیان: “كێ وه‌ک دڕنده‌كه‌یه؟ كێ ده‌توانێت دژی بجه‌نگێت؟”
5
دڕنده‌كه ده‌مێكی پێ‌درابوو، قسه‌ی گه‌وره و كفری ده‌كرد، هه‌روه‌ها چل و دوو مانگی پێ‌درابوو كه ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنێت.
6
ئیتر ده‌می كرده‌وه و كفری به خودا كرد و جنێوی به ناوی خودا و نشینگه‌كه‌ی و دانیشتووانی ئاسمان ده‌دا.
7
ڕێگای پێ‌درابوو له دژی پارسا‌كان بجه‌نگێت و بیانبه‌زێنێت، ده‌سه‌ڵاتیشی پێ‌درابوو به‌سه‌ر هه‌موو هۆز و زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا.
8
هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه نه‌نووسراوه كه له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه سه‌ربڕاوه.
9
ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت!
10
ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ ڕاپێچكردن بچێت، ڕاپێچ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک به شمشێر بكوژێت، به شمشێر ده‌كوژرێت. ئه‌مه بۆ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكانه.
11
دڕنده‌یه‌كی دیكه‌م بینی له زه‌وییه‌وه ده‌رده‌چوو، دوو قۆچی وه‌ک كاوڕی هه‌بوو، وه‌ک ئه‌ژدیها ده‌دووا.
12
به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و په‌یڕه‌و ده‌كات، وا له زه‌وی و دانیشتووانی سه‌ری ده‌كات كڕنۆش بۆ دڕنده‌ی یه‌كه‌م ببه‌ن، كه برینه كوشنده‌كه‌ی ساڕ‌ێژ ببوو.
13
په‌رجوی گه‌وره ده‌كات، ته‌نانه‌ت وا ده‌كات له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ئاگر له ئاسمانه‌وه بێته خواره‌وه بۆ زه‌وی.
14
هه‌روه‌ها به‌و نیشانانه‌ی كه پێی دراوه له پێناوی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بیكات، دانیشتووانی زه‌ویی گومڕا كرد. به خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی ده‌ڵێت په‌یكه‌ر‌ێک بۆ ئه‌و دڕنده‌یه دابمه‌زرێنێت كه به شمشێر بریندار كرا و ژیا.
15
هه‌روه‌ها پێی درابوو هه‌ناسه بداته په‌یكه‌ری دڕنده‌ی یه‌كه‌م، تاكو وێنه‌ی دڕنده‌كه قسه بكات، وابكات هه‌موو ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ وێنه‌ی دڕنده‌كه نابه‌ن بكوژرێن.
16
وای له هه‌مووانیش ده‌كرد، گه‌وره و بچووک، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ئازاد و كۆیله، نیشانه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاستیان یان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان دروست بكرێت،
17
تاكو كه‌س نه‌توانێت بكڕێت یان بفرۆشێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی نیشانه‌كه‌ی پێوه‌یه. نیشانه‌كه‌ش ناوی دڕنده‌كه‌یه یان ژماره‌ی ناوه‌كه‌ی.
18
ئه‌مه داناییه‌كه‌یه! ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی هه‌یه با ژماره‌ی دڕنده‌كه بژمێرێت، چونكه ژماره‌ی مرۆڤه، كه ژماره‌كه‌ی شه‌ش سه‌د و شه‌ست و شه‌شه.
← Chapter 12
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 14 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22