bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Revelation 18
Revelation 18
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 17
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 19 →
1
پاش ئه‌مه فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له ئاسمانه‌وه ده‌هاته خواره‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی هه‌بوو، زه‌ویش به پرشنگیه‌كه‌ی ڕووناكبووه‌وه.
2
به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و ده‌یووت: “كه‌وت! باڤلی مه‌زن كه‌وت! بووه ماڵی شه‌یتانه‌كان و په‌ناگای هه‌موو ڕووحه گڵاوه‌كان و په‌ناگای هه‌موو باڵنده‌یه‌كی گڵاو.
3
چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسی ئه‌ویان خواردۆته‌وه. پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه، بازرگانانی زه‌ویش به توانای سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون”.
4
گوێم له ده‌نگێكی دیكه بوو له ئاسمانه‌وه ده‌یفه‌رموو: “ئه‌ی گه‌لی من لێی ده‌ربچن، تاكو به‌شداری له گوناهه‌كانی نه‌كه‌ن، تاكو ده‌رده‌كانی نه‌گرن.
5
چونكه گوناهه‌كانی تاكو ئاسمان به‌رزبوونه‌وه، خودا‌ش خراپی ئه‌وی به یاد هاته‌وه.
6
سزای بده‌نه‌وه وه‌ک ئه‌ویش سزای دایه‌وه و به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی خۆی دووقاتی بده‌نه‌وه. له‌و جامه‌ی تیایدا تێكه‌ڵی كرد دووقاتی بۆ تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
7
هێنده‌ی خۆی شكۆدار كردووه و به سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاوه، ئازار و خه‌می بده‌نێ، چونكه له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: وه‌ک شاژن دانیشتووم و بێوه‌ژن نیم، هه‌رگیز خه‌م نابینم.
8
بۆیه ده‌رده‌كانی له ڕۆژێكدا دێن، مه‌رگ و خه‌م و برسیێتی. به ئاگریش ده‌سووتێت، چونكه په‌روه‌ردگار، خودا ئه‌وه‌ی حوكمی ده‌دات، به‌هێزه.
9
پاشاكانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا داوێنپیسییان كردووه و به سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاون، بۆی ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن، كاتێ دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی ده‌بینن.
10
له ترسی ئازاره‌كه‌ی له دووره‌وه ده‌وه‌ستن و ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره مه‌زنه‌كه! ئه‌ی باڤل! شاره به‌هێزه‌كه! چونكه له كاژێرێكدا سزادانت هات.
11
بازرگانانی زه‌وی ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن، چونكه ئیتر كه‌س كاڵایان لێ ناكڕێت،
12
كاڵای زێڕ و زیو و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری، كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و ئاورێشم و قرمز، هه‌موو دارێكی بۆندار و هه‌موو ده‌فرێكی عاج و هه‌موو قاپێک له داری گرانبه‌ها، مس و ئاسن و مه‌ڕمه‌ڕ،
13
دارچین و بۆنوبه‌رام و بخوور و موڕ و لبان، مه‌ی و ڕۆن و ئاردی تایبه‌ت و گه‌نم، مه‌ڕوماڵات، ئه‌سپ و گالیسكه، له‌ش و گیانی مرۆڤ.
14
ده‌ڵێن: به‌رهه‌می شه‌یدای دڵت له ده‌ست چوو، هه‌موو سامان و سه‌ڵته‌نه‌تت لێ بڕا و ئیتر هه‌رگیز نایاندۆزیته‌وه.
15
بازرگانانی ئه‌م شتانه كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له ترسی ئازاره‌كه‌ی له دووره‌وه ده‌وه‌ستن، ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن و
16
ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا!، ئه‌ی شاره مه‌زنه‌كه، كه به كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و قرمز پۆشرابوویت، به زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابوویته‌وه!
17
چونكه له یه‌ک كاژێردا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ئاوا له‌ده‌ست چوو! هه‌موو كه‌شتییه‌وان و گه‌شتیاران و كارمه‌ندانی كه‌شتی و هه‌موو ده‌ریاوانان، له دووره‌وه وه‌ستان.
18
كاتێ چاویان به دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی كه‌وت هاواریان كرد و وتیان: چ شارێک وه‌كو شاره مه‌زنه‌كه‌یه؟
19
خۆڵیان به‌سه‌ری خۆیاندا ده‌كرد، به گریان و شیوه‌نه‌وه هاواریان كرد و وتیان: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره مه‌زنه‌كه! ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن كه‌شتی ده‌ریا له سامانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! چونكه له كاژێرێكدا به فیڕۆ چوو!
20
ئه‌ی ئاسمان و په‌یامبه‌ره پارسا‌كان و پێغه‌مبه‌ران پێی دڵشاد بن! چونكه خودا له‌به‌ر ئێوه حوكمی ئه‌وی دا”.
21
ئینجا فریشته‌یه‌كی به‌هێز به‌ردێكی هه‌ڵگرت، وه‌ک به‌رداش مه‌زن بوو، فڕێیدایه ده‌ریا و وتی: “ئاوا به توندی شاری باڤلی مه‌زن فڕێده‌درێت، هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه.
22
ئیتر ده‌نگی ژه‌نیارانی ته‌میره و گۆرانیبێژان و شمشاڵ و كه‌ڕه‌نا تیایدا نابیسترێت. هه‌رگیز پیشه‌سازی هیچ پیشه‌یه‌كیش له تۆدا نادۆزرێته‌وه، ده‌نگی ئاش له تۆدا نابیسترێت.
23
هیچ چرایه‌ک تیایدا هه‌ڵناكرێت، ئیتر ده‌نگی بووک و زاوا تیایدا نابیسترێت. چونكه بازرگانه‌كانت گه‌وره‌ی زه‌وی بوون. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به جادووگه‌ریی تۆ گومڕابوون.
24
تیایدا خوێنی پێغه‌مبه‌ران و پارسا‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا كوژران دۆزراونه‌ته‌وه”.
← Chapter 17
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 19 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22