bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Revelation 14
Revelation 14
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 13
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 15 →
1
پاشان بینیم كاوڕه‌ێک له‌سه‌ر كێوی سهیۆن ڕاوه‌ستابوو، سه‌د و چل و چوار هه‌زاری له‌گه‌ڵ بوو، ناوی باوكی ئه‌ویان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسرابوو.
2
له ئاسمانه‌وه ده‌نگێكم بیست، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر و ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌یه‌كی مه‌زن. ده‌نگێكی وه‌ک ته‌میره‌شم بیست كه ژه‌نیاران لێیانده‌دا.
3
له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه فێرببێت، جگه له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له زه‌وییه‌وه كڕابوونه‌وه.
4
ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه، چونكه بێگه‌ردن، ئه‌وانه به‌دوای كاوڕه‌كه ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه وه‌ک نۆبه‌ره بۆ خودا و كاوڕه‌كه له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون.
5
درۆ له ده‌میاندا نادۆزرێته‌وه، له به‌رده‌م ته‌ختی خودا گله‌ییان له‌سه‌ر نییه.
6
ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده ببه‌خشێته دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه و هۆز و زمان و گه‌لێک.
7
به ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه كاتی حوكمدان هاتووه. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”.
8
فریشته‌یه‌كی دیكه، دووه‌م، له‌دوایه‌وه ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره مه‌زنه‌كه، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه!”
9
فریشته‌یه‌كی دیكه، سێیه‌م، له‌دوایانه‌وه به ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یووت: “ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ببات، نیشانه‌ی سه‌ر ده‌ستی یان نێوچه‌وانی وه‌ربگرێت،
10
ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه، كه به ساده‌یی له جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه. له‌به‌رده‌م فریشته پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت.
11
دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”.
12
ئه‌مه‌یه دانبه‌خۆداگرتنی پارسا‌كان. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا و باوه‌ڕی ئیشۆع ده‌پارێزن.
13
گوێم له ده‌نگێک بوو له ئاسمانه‌وه ده‌یفه‌رموو: “بنووسه: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له ئێستاوه له په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه، چونكه كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”.
14
پاشان ته‌ماشام كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ورێكی سپیه، له‌سه‌ر هه‌وره‌كه یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتووه، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ر بوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه بوو.
15
فریشته‌یه‌كی دیكه له په‌رستگا ده‌رچوو و به ده‌نگێكی به‌رز بانگی دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه‌ی كرد: “داسه‌كه‌ت بنێره و بدروه‌وه، چونكه كاتی دروێنه هاتووه و به‌رهه‌م پێگه‌یشتووه”.
16
جا دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه داسه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌شاند و زه‌وی دروایه‌وه.
17
فریشته‌یه‌كی دیكه له‌و په‌رستگایه‌ی كه له ئاسمانه ده‌رچوو، ئه‌ویش داسێكی تیژی پێ‌بوو.
18
فریشته‌یه‌كی دیكه له قوربانگاوه ده‌رچوو و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به ده‌نگێكی مه‌زن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داسه تیژه‌كه‌ی پێ‌بوو دووا و وتی: “داسه تیژه‌كه‌ت بنێره و هێشووه‌كانی ڕه‌زی زه‌وی كۆبكه‌وه، چونكه ترێكه‌ی پێگه‌یشتووه”.
19
فریشته‌كه داسه‌كه‌ی وه‌شانده زه‌وی و ڕه‌زه‌كانی زه‌وی ڕنی، فڕێیدایه نێو گوشه‌ره مه‌زنه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا.
20
گوشه‌ره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی شار گوشرا، تاكو به‌رزی لغاوی ئه‌سپ، هه‌زار و شه‌ش سه‌د ستادیا خوێن له گوشه‌ره‌كه ده‌رچوو.
← Chapter 13
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 15 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22